پیسبوون بە ڕووناکی

چەندە گرنگە رەچاوى  كاتى خەوتن بكرێت، هێندەش گرنگە رەچاوى ئەو شوێن و كەشوهەوايە بكرێت كە دەمانەوێت تيايدا بخەوين، چونكە پێغەمبەرى خوا () گرنگيەكى زۆرى بەم بوارە داوەو ئەمڕۆيش ئێمە بێباكانە دەستمان بۆ ئەو بابەتە بردووەو بێ ئەوەى دركى پێ بكەين، باجێكى زۆرمان لەسەر داوە، لەوانەيە رۆژانە بەو هۆيەوە زيان بە تەندروستى خۆمان بگەيەنين، بەڵام بۆ تەنها جارێكيش بە وردى لێكۆڵينەوەمان لەسەرى نەكردبێت.

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ شوێنى خەو و راخەرى خەوى و رووناكى و تاريكيى ماڵ و هەنگاوەكانى خۆپاراستن لە پێش خەودا، رێنمايى وردى پێشكەش كردووە، وەك چۆن كەسێك نيازى سەفەرێكى هەبێت خۆى بۆ ئامادە دەكات و رێكارى پێويست دەگرێتەبەر، بە هەمان شێوە بۆ خەوى شەوانەمان رێنماييمان پێ دراوە هەندێك رێكارى پێويست هەن بيانگرينەبەر.

يەكێك لەو رێكارە هەڵە و نادروستانەى لە نێو عەرەبدا پەيڕەو دەكرا، ئەوەبوو كە خەڵكى كاتێك شەوانە دەخەوتن بۆ خۆگەرمكردنەوە ئاگريان لە ماڵەوە نەدەكوژاندەوە بۆ ئەوەى سەرمايان نەبێت و ماڵەكەيان گەرم بێت، بەڵام پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر خێرا ئاگادارى كردنەوە لەو رێكارە و بە هەڵەى ناساند و فەرمووى (لَا تَتْرُكُوا النَّارَ فِي بُيُوتِكُمْ حِينَ تَنَامُونَ[1] (كاتێك دەخەون ئاگر لە ماڵەكانتاندا جێمەهێڵن).

لە گێڕانەوەيەكى تردا هاتووە كە دەفەرموێت (أَطْفِئُوا الْمَصَابِيحَ؛ فَإِنَّ الْفُوَيْسِقَةَ رُبَّمَا جَرَّتِ الْفَتِيلَةَ فَأَحْرَقَتْ أَهْلَ الْبَيْتِ[2] (چراكان بكوژێننەوە، چونكە لەوانەيە مشك و گيانلەبەرەكانى ناو ماڵ فتيلەكە رابكێشن و ماڵ و كەسەكانى ناوى بسووتێنێت).

نەوەوى لە شەرحى ئەم بابەتەدا دەڵێت: (هَذَا عَامٌّ تَدْخُلُ فِيهِ نَارُ السِّرَاجِ وَغَيْرُهَا وَأَمَّا الْقَنَادِيلُ الْمُعَلَّقَةُ فِي الْمَسَاجِدِ وَغَيْرِهَا فَإِنْ خِيفَ حَرِيقٌ بِسَبَبِهَا دَخَلَتْ فِي الْأَمْرِ بِالْإِطْفَاءِ وَإِنْ أُمِنَ ذلك كما هو الغالب فالظاهر أنه لابأس بِهَا لِانْتِفَاءِ الْعِلَّةِ لِأَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَّلَ الْأَمْرَ بِالْإِطْفَاءِ فِي الْحَدِيثِ السَّابِقِ بِأَنَّ ‌الْفُوَيْسِقَةَ تُضْرِمُ عَلَى أَهْلِ الْبَيْتِ بَيْتَهُمْ فَإِذَا انْتَفَتِ الْعِلَّةُ زَالَ الْمَنْعُ[3] (ئەمە حاڵەتى گشتييە و دەچێتە بازنەى ئاگردان و ئەو شتانەى ترەوە، بەڵام ئەو چرا و قەنيلە و هاوچەشنانەيان كە لە مزگەوتەكاندا هەڵدەواسرێن، ئەگەر ترس هەبوو بەهۆيانەوە ئاگر بكەوێتەوە، ئەوە هەمان رێكار دەيانگرێتەوە، بەڵام ئەگەر مەترسييان نەبوو، وەك چۆن زۆرترينيان لە خەم رەخسيون، ئەوە واديارە لەبەرئەوەى ئەو هۆكارە نەماوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باسى كردووە، ئەوە كێشەى نابێت، چونكە لە فەرموودەكەى پێشوودا بۆيە فەرمانى كرد بە كوژاندنەوەى، لەبەرئەوەى مشك و جانەوەرەكانى ناو ماڵ ئاگريان بەردەدايە ماڵەكە و كەسەكانى ناوى، جا كە ئەو هۆكارە نەما، رێگرييەكەش نامێنێت).

ئەوەى ئێمە لەم فەرموودەيەوە وەريدەگرين، هۆشياريدانى پێغەمبەرى خوايە (صلى الله عليه وسلم) بەو حاڵەتانەى كە لەكاتى بێئاگايى ئادەميزاددا زيانى گەورەيان لێ دەكەوێتەوە، چونكە ئادەميزاد كە خەوت وەك مردوو وايە، لەوانەيە بە زۆر شت بەهۆش نەيەت، ناكرێت دەست شل بكات لە هەر ئەگەر و مەترسييەك، وەك چۆن لەم رۆژگارەى ئەمڕۆدا باوە چەندەها كەس بەهۆى گوێنەدان بە ئەگەرە مەترسيدارەكانى كارەبايى -وەك شەحنى مۆبايل و هتد..- ماڵيان سووتاوەو خۆيشيان بەهۆيەوە لەناوچون.

لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ماڵەكان شەوانە تاريك بون، لە سەرەتاوە رووناكى لەناو ماڵەكاندا نەبوو، عائيشەى دايكى باوەڕداران (رضى الله عنها) كاتێك باسى شەونوێژى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) دەكرد، دەيوت: ئەو رۆژگارە ماڵەكان چرايان تێدا نەبوون[4] واتە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) شەوانى لەناو چرا و رووناكيدا بەسەرنەدەبرد، ئەمەش يەكێكە لە حيكمەتەكانى تەندروستى خۆشەويستمان، چونكە لەناو مێشكى ئادەميزاددا چاوى سێيەم هەيە كە پێى دەوترێت غوددەى سنەوبەريى، ئيشى بريتيە لەوەى كاتێك سەبارەت بە رووناكيى هۆشياريى پێدەدرێت، ئەويش پەيام دەنێرێت بۆ جەستە و ئاگادارى دەكاتەوە كاتى چالاكييە و وادەى پشوو كۆتايى هاتووە، بۆيە ئەگەر كەسەكە بريارى پشوودانيش بدات، مادەم رووناكيى كارى خۆى دەكات، پەيامى وازهێنان لە حەسانەوە بۆ مێشك چووە، بەم چەشنە سوودێكى ئەوتۆ لە حەسانەوەكەى وەرناگرێت، ئەمە ئەو هۆكارەيە كە زۆرجار پزيشكان ئاگادارمان دەكەنەوە لە بەكارهێنانى مۆبايل و شاشەى رووناك و ژوورى رووناك لە كاتى خەودا، چونكە رووناكيى رێگريى دەكات لە رژانى هۆڕمۆنى ميلاتۆنين كە حەسانەوەى خەو بە ئادەميزاد دەبەخشێت.

 ئەبوومووسا دەگێڕێتەوە كە لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ماڵێك بەهۆى نەكوژاندنەوەى ئاگرەوە شەوێك ماڵيان سووتا، كە بابەتەكە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باسكرا، فەرمووى (إِنَّ هَذِهِ النَّارَ إِنَّمَا هِيَ عَدُوٌّ لَكُمْ ، فَإِذَا نِمْتُمْ فَأَطْفِئُوهَا عَنْكُمْ[5] (ئەم ئاگرە دوژمنە بۆتان، جا كە خەوتن بيكوژێننەوە).

پێم وايە ئەگەر لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) مەترسيى ئاگر سووتان بوايە و دوژمنايەتيەكەى لە ماڵ و حاڵ سووتاندندا بووبێت، ئەوا لەم رۆژگارەدا ئاگر و رووناكييەكانى تر لە شەودا، دوژمنايەتيەكەيان بريتيە لە رێگرتن لە حەسانەوەى ئادەميزادەكان و نەمانى ئاراميى دەروونيى، بۆيە مادەم كوژاندنەوەكە لەبەر دوژمنبوونيەتى لە شەودا، دوژمنبوونى شەوانەى ئامڕازەكانى گەرمكەرەوەو رووناككەرەوەش لەمڕۆدا ماوە، بۆيە باش وايە شەوانە ئەوانە بكوژێنرێنەوە، بۆيە لەمڕۆدا دەستەواژەى (ئالوودەبوون بە رووناكيى) لە ناوەندە زانستيەكاندا بەكاردێت كە ئاماژەيە بە زيانەكانى بەكارهێنانى نادروستى رووناكيى لەمڕۆدا بەتايبەت لە شەواندا.



[1] صحيح مسلم - كتاب الْأشربة - باب الْأمر بتغطية الإناء وإيكاء السقاء، الرقم 2015.

[2] - صحيح البخاري - كتاب الاستئذان - باب لا تترك النار في البيت عند النوم، الرقم 6295.

[3] - شرح صحيح مسلم، ج13، ص 187.

[4] - صحيح البخاري - كتاب الصلاة - باب الصلاة على الفراش، الرقم 382 (عَنْ عَائِشَةَ زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهَا قَالَتْ: كُنْتُ أَنَامُ بَيْنَ يَدَيْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وَرِجْلَايَ فِي قِبْلَتِهِ ، فَإِذَا سَجَدَ غَمَزَنِي فَقَبَضْتُ رِجْلِي ، فَإِذَا قَامَ بَسَطْتُهُمَا . قَالَتْ: وَالْبُيُوتُ يَوْمَئِذٍ لَيْسَ فِيهَا مَصَابِيحُ).

[5] - صحيح البخاري - كتاب الاستئذان - باب لا تترك النار في البيت عند النوم، الرقم 6294.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى