مەلەوانيى لە ئيسلامدا

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) گرنگيى دەدا بە مەلەكردن و هاوەڵانيشى لەسەر هاندەدا، چ لە سەردەمى پێش پێغەمبەرايەتى و چ دواتري، سەروەرمان مەلەى دەكرد، بەڵام لەبەرئەوەى ناوچەكە لەرووى ئاوييەوە كەمئاو بوو، دەرفەتى مەلەكردن تيايدا كەم بوو، جا لەو كەمئاوييەدا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) مەلەكردنى پشتگوێ نەخستبێت و گرنگيى پێدابێت، بە دڵنياييەوە بۆ ئەو شوێنانەى كێشەى ئاويان نيە، گرنگييەكى زۆر بدەن بە مەلەوانيى.

ئيبن عەبباس دەڵێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) تەمەنى شەش ساڵان بوو كە لەگەڵ ئامينەى دايكى چوو بۆ لاى ماڵەخاڵوانى لە بەنى عەددى لە مەدينە، .. ماوەى مانگێك لەوێ لايان مايەوە، جا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) باسى ئەو دەرچوونەى دەكرد و شوێنى دابەزين و لادانى دايكى لە رێگەكە و جێى گۆڕەكەى عەبدوڵاى باوكى نيشان دەدان، ئينجا فەرمووى لە بيرى بەنى عەددى كوڕى نەججاردا بە جوانى فێرى مەلەكردن بووم.[1]

هەروەها دواى پێغەمبەرايەتيش، لە ناوچەى غەدير پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هاودەم بە هاوەڵانى مەلەى كردووە، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لِيُسَبِّحْ كُلُّ رَجُلٍ مِنْكُمْ إِلَى صَاحِبِهِ(با هەركامتان لاى هاوڕێكەى خۆيەوە مەلە بكات)، هاوەڵانيش بەگوێيان كرد و دوو دوو دابەش بوون، مايەوە سەر پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئەبووبەكر و پێكەوە مەلەيان كرد، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (أَنَا إِلَى صَاحِبِي أَنَا إِلَى صَاحِبِي)، (من لە لاى هاوەڵەكەمەوەم، مە لەلاى هاوەڵەكەمەوەم).[2]



[1] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص 93-94.

[2] - المعجم الكبير للطبراني - باب العين - من اسمه عبد الله - أحاديث عبد الله بن العباس، الرقم 11676.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى