بەخشین بێ كەمكردن

(وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ)

(هەر شتێ ببەخشیت ئەوە شوێنەكەی پڕ دەبێتەوە، دڵنیاییەكی گەورەیە بۆ پڕۆژەی بەخشین، بە روانینی چاو بێت كاتێك دارمێو هەڵدەپاچیت لێی كەم دەبێتەوە، بەڵام هەمان ئەو هەڵپاچین و لێبڕینە هۆكاری گەشە و پەلهاویشتنی زیاتریەتی، بەڵێنی خوایە بەخشین شوێنی پڕ دەبێتەوە لە دنیادا و لەو دنیاش پاداشتی لەسەر وەردەگریت، پاش ئەمە دەبێت لە چی بترسیت؟!)