ئایا زۆرخۆری دروستە؟

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە بەرنامە خۆراکیەکەیدا ئاماژەیەکی گرنگی داوە بە رێژەی خواردن، واتە چەندە بخۆین، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (ما ملأ آدمي وعاء شرا من بطن بحسب ابن آدم أكلات يقمن صلبه، فإن كان لا محالة فثلث لطعامه وثلث لشرابه وثلث لنفسه)، (صحیح، رواه الترمذي و النسائی و ابن ماجة)  واتە (ئادەمیزاد ھیچ بۆشایی و قاپێکی پڕنەکردووە ھێندەی پڕکردنی سکی خراپ بێت، ئەوەندە بۆ ئادەمیزاد بەسە چەند پاروویەک بخوات تا پشتی راست راگرێت، ئەگەر ھەر چار نەبوو و ویستی زیاتر بخوات ئەوا با سێ یەکی بۆ خواردنی و سێ یەکی بۆ خواردنەوەی و سێ یەکیشی بۆ نەفسی بێت)، جا ئێستا بەشێکی ئەم فەرموودەیە لە نەخۆشخانەی (شتوتگارت) ی ئەڵمانی کراوە بە دروشم بێ ئەویە ئاماژە بە دەقی فەرموودەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) درابێت.

واتە لە فەرموودەکەدا رێژەی سێ یەک بۆ خواردن بۆ حاڵەتی ناچاری و خۆنەگرتن و نەوسنیە نەوەک بۆ ھەموو کەس و ھەموو کاتێک بێت، ئەمەش کۆتا سنوورەو نابێت لەوە زیاتر بێت، واتە لەوپەڕی تێرخواردنتدا دەبێت ھێندەت خواردبێت کە بتوانیت دوو ئەوەندەی تریش بکەیتە ناو گەدەتەوە، ئەگەرنا وەک لە فەرموودەکەدا ھاتووە ئەوەی پێویستە تەنھا چەند پاروویەکەو بەس، چونکە دەبێت بەشی خواردنەوەو ھەناسەش بھێڵیتەوە، ئەوانەی زۆر دەخۆن ھەناسەیان توند ئەبێت، چونکە لە سەرووی گەدەی مرۆڤەوە جێی ھەناسەدان ھەیە بۆ ئەوەی سییەکان بتوانن بە ئاسانی ھەناسە بدەن، بۆری ھەناسە کە لە لای راستەوەیە پڕە لە ھەوا، ھەر فشارێ لەسەر ئەم بۆریە فشار لەسەر دڵ دروست دەکات، ھەر خواردنێکی زیادەی ناو گەدە فشار لەسەر ناوپەنچک دروست دەکات، ناوپەنچکیش نوساوە بە دڵەوەو ئەویش کە فشاری لەسەر بوو فشار لەسەر دڵ دروست دەکات، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ زانست سەلماندوویەتی ئەوەی مرۆڤ ئەمڕۆ ئەیخوات، سێ ئەوەندەی ئەو بڕەیە کە پێویستیەتی.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە