ئایا كەس هەیە بڕوای نەبێت بە بوونی خوا؟
هەموومان دەزانین خوای گەورە هەیە و هیچ گومانێكیش لەوەدا نیە، تەنانەت بێباوەڕەكانیش ئەگەر بە زمان نكووڵی لێ بكەن، ئەوا لە ناخەوە چاك دەزانن خو هەیە و ناتوانن لە دەست دانپێدانانی ناخیان رابكەن (وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ ظُلْماً وَعُلُوّاً فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ) (النمل: ١٤)، (نكوڵییان كردن وە لە ناخی دەروونیاندا متمانەو یەقینیان هەبوو بەڕاستییان نكوڵییان كردن لە ڕووی ستەمكاریی و خۆ بەزل زانینەوە نەك لە ڕووی هەق و راستیەوە، جا تۆیش سەیر بكە پاشە رۆژی خراپكارەكان چۆن بوو)، زۆر جاریش نەك تەنها ئەوەی لە ناخیاندا لەوە دڵنیا بون، بەڵكو ئەگەر لێیان بپرسیت بەدیهێنەری ئەم كەونە كێیە، خێرا دەڵێن (الله)، وەك خوای گەورە لە قورئاندا باسی كردووە (وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ) (العنكبوت: ٦١)، (ئەگەر لەو بێ باوەڕانە بپرسیت: كێ ئاسمانەكان و زەویی دروستكردووە و، خۆرو مانگی رامكردەووە، بێ سێ و دوو دەڵێن: هەر خوایە ئەوكارانەی كردووە، دەسا ئیتر چۆن لە یەك خواپەرستیی لا دەدرێن و بەرەو بتپەرستی دەبرێن!)، هەروەها دەفەرموێت (قُل لِّمَنِ الأرْضُ وَمَن فِيهَا إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (84) سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلا تَذَكَّرُونَ (85) قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (86) سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلا تَتَّقُونَ (87) قُلْ مَن بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ يُجِيرُ وَلا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (88) سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ فَأَنَّى تُسْحَرُونَ (89)) (المؤمنون: ٨٤ - ٨٩)، (پێیان بڵێ: ئەی موحەمەد! باشە! زەویی و گشت ئەوانەی لەزەوییدان و دەژین هی كێیە؟ "كێ دروستی كردوون و، لە نەبوونەوە هێناونیە خانەی بووەكانەوە؟ ئەگەر ئێوە ئەزانن، ئادەی پێم بڵێن، دیارە چاریان نیە هەر دەبێ راستیەكان بسەلمێنن، بۆیە لەوەڵامدا دەڵێن: ئەوانە هەموو موڵك و تایبەتمەندی خوان، پێیان بڵێ: جا كە ئاوایە، ئەی بۆ بیر ناكەنەوە، تا بزانن زاتێك دەسەڵاتی ئاوای هەبێ، هەر هەمان دەسەڵاتیشی دەبێ بۆ زیندووكردنەوە پێیان بڵێ: ئەی كێ پەروەردگاری حەوت ئاسمانەكانە؟ ئەی كێ پەروەردگاری (عەرش)ی مەزن و گەورەیە؟ دیسان گش دەڵێن: هەر خوایە پەروەردگارو بەدیهێنەریان، پێیان بڵێ: باشە! ئیتر بۆ لەخوا ناترسن، تا هاوبەش و هاوەڵی بۆ دانەنێن؟ پێیان بڵێ: ئەی دەسەڵاتی گش بوونەوەر بەدەست كێیە، و كە ئەو پەنای پەنا خواز دەداو، دژی ئەو پەنا نادرێت ئەگەر ئەزانن كێیە؟ ئادەی پێم بڵێن، دیسان دەڵێن: هەر بۆ خوایە پێیان بڵێ: دەسا ئەی چۆن فریو دەخۆن و چاوتان لە ئاستی راستییەكان بەستراوە؟!).
واتە مەسەلەی بوونی خوا و ئەوەی ئەم كەونە كێ خاوەنیەتی، ئەمە مەسەلەیەكە هەر لەو سەردەمەوە بڕاوەتەوەو ئەوانەشی دژی ئیسلام بوون دانیان بەوەدا ناوە كە خوا هەیە و خاوەنی ئەم كەونەیە، هەر چمكێكی زانستیش بگریت و بێلایەنانە لەسەری بڕۆیت، دەتگەیەنێتە حەقیقەتی بوونی خوا.
جا بڕوام وایە هەموو كەسێك لە ناخەوە قەناعەتی بەوە نەبێت پێویستە خوایەك هەبێت و ئەم پەرستشی بۆ بكات، خوای گەورە سزای دۆزەخی بۆ دانانێت، واتە كەسێك لە قیامەتا عوزر و بیانوویەكی هەبێت، خوای گەورە رەحمی پێ دەكات و هەر دەیخاتە بەهەشتەوە با دوای ماوەیەكی زۆریش بێت، بەڵام كەسێك لە ناخەوە دڵنیایە لە بوونی خوا، كەچی ئەو حەقیقەتە دەشارێتەوەو بە زۆر دەكەوێتە نكووڵی و دژایەتی كردنی، ئیتر ئەم كەسە شیاوی ئەوەیە سزا بدرێت.
زۆرێک بەم هۆیەوە دەبنە مولحيد
بۆچی خراپە بوونی هەیە؟
قەدەر، بابەتە ئاڵۆزەکە
گەردوونە هاوتەریبەکان
بیردۆزی پەرەسەندن
صودفە، یان سیستم
کێ خوای دروست کرد؟
خوا ناتوانێت ئەم شتانە بكات
دەمارەكانی دەموچاو
بینینی خوا