پڕۆژەی چاكتر

(مَا نَنْسَخْ مِنْ آَيَةٍ أَوْ نُنْسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِنْهَا أَوْ مِثْلِهَا)

هەر چاكەیەك ئەگەر بەهۆی سەرپێچی خواوە لەدەستت نەچووبێت دڵنیابە خوای گەورە لەوە چاكترت دێنێتەڕێ، ئەگەرنا لە كەمترین حاڵەتدا چاكەیەكت پێ دەبەخشێت لە ئاستی هەمان چاكەی پێشوودا، خوای گەورە هەر پەیامێكی ناردبێت و دواتر نەسخی كردبێت، بژاردەی یەكەم ناردنی پەیامێكی باشتر لەوەی پێشوو بووە، بژاردەی دووەم جێگرتنەوەی پەیامێك بووە هاوئاستی پەیامی پێشوو، موسڵمانیش دەبێت فێر ببێت هەر پڕۆژەیەكی چاكی وەستاند، بژاردەی یەكەم دانانی پڕۆژەیەكی چاكتر بێت لە شوێنیدا، لە كۆتا حاڵەتدا پڕۆژەیەكی هاوئاستی ئەوەی پێشوو دابمەزرێنێ.


بابەتی پەیوەندار

لە رابردوودا مەژی

نەوەكانی داهاتوو

پڕۆژەی چاكتر

خۆبەدەستەوەنەدان

بناغەیەكی بەهێز

زمانی گەیاندن

مامەڵەی تایبەت

خۆتان بیر نەچێت

بیانووی نابەجێ

رێڕەوی جیاواز لەسەر یەك رێ