ئایا ئافرەتی سكپڕ دەتوانێت بە رۆژوو بێت؟

ئافرەتی سكپڕ لە سەرەتای سكپڕیەكەیدا هیچ كێشەیەكی نیە بۆ رۆژوو گرتن، چونكە منداڵەكەی هێندە بچووكە كە رۆژووگرتنەكەی هیچ كاریگەریەكی نەرێنی نابێت، بۆیە دایك دەتوانێت تا شەش مانگی یەكەمی سكپڕی بێ هیچ ترسێك بەڕۆژوو بێت و رۆژووەكە هیچ زیانێكی نابێت بۆ خۆی و منداڵەكەشی، چاكترە دایكەكە لە پارشێو و لە كاتی بەربانگكردنەوەدا خواردنی بەسوود و پێویست بخوات، بەڵام ئەگەر لە مانگەكانی كۆتاییدا سكەكەی هێندە گەورە بوو كە فشاری لەسەر ناوپەنچكی دروست كرد، یان پێویستی بە خواردنێكی زۆرتر بوو لەبەر منداڵەكەی، یان ترسی لە تەندروستی خۆی بوو، یان رۆژووگرتنەكەی بێهێزی كرد، لەم حاڵەتانەدا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت.


بابەتی پەیوەندار

ئەو كەسانەی حاڵەتی بڕینەوەی گەدەیان هەیە، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟

ئەو كەسانەی تووشی هەوكردنی جگەر دەبن، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟

ئەو كەسانەی تووشی سكچوون دەبن، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟

ئەو كەسانەی فتقی گەدەیان هەیە، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟

ئەو كەسانەی حاڵەتی قورسی هەرسكردنیان هەیە، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟

ئەو كەسانەی قورحەی گەدەیان هەیە، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟

ئەو كەسانەی نەخۆشی صەمامی دڵیان هەیە، دەبێت رۆژوو بگرن؟

ئەو كەسانەی تووشی جەڵدەی دڵ بوون، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟

ئەو كەسانەی زەبحەی دڵيان هەیە، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟

ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی دڵ سستییان هەیە ئەتوانن رۆژوو بگرن؟

12