بۆچی خوا فریشتەیەكی نەكرد بە پێغەمبەر؟

بۆچی خوا فریشتەیەكی نەكرد بە پێغەمبەر؟

خەڵكانێكی بێباوەڕ سەردەمی خۆی ناڕەزایی و گازندەی ئەوەیان هەبوو بۆچی خوای گەورە فریشتەیەكی بە پێغەمبەر نەناردووە، خوای گەورەش وەڵامی ناڕەزایەتی و رەخنەكەی داونەتەوە (وَقَالُواْ لَوْلا أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًا لَّقُضِيَ الأمْرُ ثُمَّ لاَ يُنظَرُونَ (8) وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَّجَعَلْنَاهُ رَجُلاً وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ (9)) (اڵانعام: ٨ - ٩)، (دەیانگوت: ئەرێ‌ بۆخوا لەئاسمانەوە فریشتەیەكی بۆ نەناردە خوارەوەو، شایەتی پێغەمبەرێتی بۆ بدات، ئەگەر راست دەكات دەڵێ‌ پەیامبەرم، دیارە ئەگەر ئێمە فریشتەمان بۆئەوكارە ناردباو، ئەوانیش وەكو باوی خۆیان باوەڕیان نەهێنابا، بێگومان كار لەكار دەترازاو سزایان بۆ دەهات، پاشانیش مۆڵەت نەئەدران تەنها چاو تروكانێكیش بژیین، گریمان ئەگەر وەك خۆیان پێشنیاریان كرد گێڕابامان بەفریشتەیەك لەباتی ئەوە كەپەیامبەر مرۆڤە، هەر دەبوو لەشكڵ و سیمای پیاوێكمان دانابا، چونكە ئەگەر لە بیچمی فریشتەدا بێتەلایان، هەرگیز قەبووڵی ناكەن و ئەوساش ئەوەی وائێستا لێیان تێكەڵ بووەو دەڵێن پێغەمبەر ئەبێ فریشتەبێت، هەر هەمان رەخنە دەگرنەوەو لێیان تێك دەچێت، كەوابوو پێغەمبەر هەردەبێ‌ بەشەربێت).

كەواتە تەنانەت ئەگەر خوای گەورە فریشتەشی بناردایە، دەیخستە شێوەی مرۆڤەوە هەتا بتوانێت واقیعی مرۆڤ نیشان بدات و خەڵكی لێی تێبگەن، ئەبێت پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) نان بخوات و رێ ببڕێت و بخەوێت و هەستێت، بچێتە بازاڕ و هاوسەرگیری بكات...هتد، هەموو ئەمانە ئەو شتانەن كە لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤەكاندا هەن، هەر ئەم واقیعی بوونە لای بێباوەڕەكان جێی گلەیی بوو (وَقَالُوا مَالِ هَذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ لَوْلَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا) (الفرقان: ٧)، (خوا نەناس و كافران گوتیان: بۆ ئەوچی لەئێمە زیاترە، وا داوای پەیامبەرێتی ئەكات؟ وای ئەمە چ پەیامبەرێكە، خۆراك دەخوا و بە بازاڕیشدا دەگەڕێ‌؟‍ ئەی بۆچی فریشتەیەكی لەگەڵ نەهات لە لایەن خواوە تا بەهاوڕێیەتی ئەو خەڵك بترسێنن ئەگەر راست دەكا پێغەمبەرە؟).


بابەتی پەیوەندار

موعجیزەکانی پێغەمبەر چی دەگەیەنن؟

ئەهلی کیتاب و پێغەمبەرایەتی موحەممەد

هاوەڵان، بەڵگەیەک لەسەر پێغەمبەرایەتی

پارێزەرەکانی عائیشە، یان نەیارانی پێغەمبەرایەتی

ژنهێنانەکانی موحەممەد ، حیکمەت یان هەوەس؟

بەرژەوەندی موحەممەد لە پێغەمبەرایەتیدا

جارێک بەم جۆرە لە موحەممەد ڕابمێنە

تۆمەتەکان لەسەر موحەممەد ڕووی مەجلیسیان هەیە؟

ڕاستگۆییەکی بێوێنە

موحەممەد لە ڕێڕەوی گشتی لاینەداوە