بێباوەڕان لە چی شتێكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تێنەدەگەیشتن؟

بێباوەڕان لە چی شتێكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تێنەدەگەیشتن؟

بێباوەڕەكان گلەیی ئەوەیان هەبوو كە ئەوەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) باسی دەكات، پێچەوانەی پەیامی باوباپیرانیانە (بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُهْتَدُونَ) (الزخرف: ٢٢) (نەخێر، هیچ بەڵگەیەكیان نیە، بەڵكو ئەوە نەبێ‌ كە ئەڵێن: ئێمە باوو باپیرانمان لەسەر ئایین و مەزهەبێكی ئاوا دیوە، بەڕاستی ئێمەیش بە شوێن ڕێبازی ئەواندا ڕێنموون ئەبین و هەنگاو هەڵ دەگرین)، یان دەیانوت ئەم شتە نوێیەو پێشتر نەبووە، ئێستا بە ویستی خۆی دایناوەو فڕی نیە بە پەیامی خواوە (مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي الْمِلَّةِ الْآخِرَةِ إِنْ هَذَا إِلَّا اخْتِلَاقٌ (7) أَأُنْزِلَ عَلَيْهِ الذِّكْرُ مِنْ بَيْنِنَا بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِنْ ذِكْرِي بَلْ لَمَّا يَذُوقُوا عَذَابِ (8)) (ص: ٧ - ٨)، (ئەمەی موحەممەد دەیڵێ‌ بۆ پەرستنی یەك خوا، ئێمە لە ئایینی عیسادا نەمان بیستووە ئەم یەكخواپەرستیە هەر درۆو ساختەو هەڵبەستراوە! ئایا لە نێوان ئێمەدا كە ئەو هەموو دەوڵەمەندو پیاو ماقووڵەمان تێدایە قورئان بۆ ئەو هاتووە؟! نەخێر، نكوڵیكردنی قورئان لە ڕووی زانستەوە نیە، بەڵكو لە بنەرەتا لە شكدان لە قورئانی من، نا، بەڵكو جارێ‌ سزای منیان نەچێژتووە)، لای باوباپیرانی ئەوان فرەخودایی باو بووە، ئێستا لوتكەی ناتەواویە ئەو هەمووە خودایە بگۆڕنەوە بە تاقە خوایەك (أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ) (ص: ٥)، (ئەرێ‌ هەموو خواكانی كردۆتە یەك خوا؟! بەراستیی ئەمە كە موحەممەد دەیڵێ‌، شتێكی سەیرو سەمەرەیە!).

كاتێك لەم پەیامە نوێ و دیدە جیاوازە تێنەدەگەیشتن، خێرا تۆمەتی شێتییان دەدایە پاڵ، (وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُ لَمَجْنُونٌ) (القلم: ٥١)، (وە بەڕاستی ئەی پێغەمبەر! ئەوانەی كە كافرو بێ‌ بڕوا بوون نزیكە لە ڕق و دوژمنایەتیدا بە چاویان هەڵت دێرن، وەختێ‌ كە قورئانیان بیست وە لەگەڵ ئەوەیشدا دەڵێن: بەڕاستی ئەو (موحەممەد)ـە شێتە!).

بەڵام خوای گەورە وەڵامی گومانەكەیان دەداتەوەو دەفەرموێت (إِنَّهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ (19) ذِي قُوَّةٍ عِنْدَ ذِي الْعَرْشِ مَكِينٍ (20) مُطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ (21) وَمَا صَاحِبُكُمْ بِمَجْنُونٍ (22)) (التكویر: ١٩ - ٢٢)، (سوێند بەوانە هەموو، بێگومان ئەم قورئانە قسەو وتەی نێرراوێكی بەڕێزە كە فریشتەی نیگاو سروشە، خاوەنی هێزو مەكانەتە، لای عەرشی (خوا)ش زۆر بەڕێزو پایە بەرزە، لەوێش (لە ئاسماندا) فەرمانڕەواو قسە بیسراوە، ئەمین و دەست پاكە لەو سروشەدا دەیهێنێ‌، هیچ خیانەتی تێدا ناكا، یارو هاوڕێكەتان موحەممەد شێت و لێوە نیە، وەك ئێوە دژی پڕوپاڵانتە دەكەن).

ئەزموونی چل ساڵی پێشووتری پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لەناو مەككەدا بەس بووە تا بیسەلمێنێت ئەم كەسە شێت نەبووەو رۆژێ لە رۆژانیش چاوەڕوانی شێتبوونی لێ نەكراوە، بەڵام پەیامەكەی هێندە جیاواز بووە عەقڵی ئەوان بەرگەی نەگرتووە، كێشەكەشیان ئەوە بووە ویستوویانە هەرچیەك عەقڵیان بیگرێت و بە حەز و تێگەیشتنی خۆیان بێت، ئینجا باوەڕی پێ بهێنن.


بابەتی پەیوەندار

موعجیزەکانی پێغەمبەر چی دەگەیەنن؟

ئەهلی کیتاب و پێغەمبەرایەتی موحەممەد

هاوەڵان، بەڵگەیەک لەسەر پێغەمبەرایەتی

پارێزەرەکانی عائیشە، یان نەیارانی پێغەمبەرایەتی

ژنهێنانەکانی موحەممەد ، حیکمەت یان هەوەس؟

بەرژەوەندی موحەممەد لە پێغەمبەرایەتیدا

جارێک بەم جۆرە لە موحەممەد ڕابمێنە

تۆمەتەکان لەسەر موحەممەد ڕووی مەجلیسیان هەیە؟

ڕاستگۆییەکی بێوێنە

موحەممەد لە ڕێڕەوی گشتی لاینەداوە