خواى گەورە (صلى الله علیە وسلم) نموونەی یەكێك لەوانە دێنێتەوە كە تۆمەتی ئەفسانەى پێشینانى بەرامبەر بە پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) بەكارهێناوەو سیفەتەكانى دەخاتەڕوو، وەك ئەوەی پێمان بفەرموێت ئەمە نموونەی ئەو كەسانەن و ئەوانیش هەڵگری هەمان ئەم جۆرە سیفەتانەن:
(وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَهِينٍ (10) هَمَّازٍ مَشَّاءٍ بِنَمِيمٍ (11) مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ (12) عُتُلٍّ بَعْدَ ذَلِكَ زَنِيمٍ (13) أَنْ كَانَ ذَا مَالٍ وَبَنِينَ (14) إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آَيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ) (القلم: ١٠ - ١٥) (جا كەوابوو تۆ بەقسەى ئەوانە مەكە بە درۆزنت دەزانن، ئاواتە خوازن كە تۆ نەرمى بكەیت دەربارەى بیروباوەڕەكەت، جا ئەوانیش –ئەو حەلە- نەرمیت لەگەڵ بكەن و رێككەون، و گوێرایەڵى لە هیچ سوێند خۆرێكى درۆزن و بێ بار مەكە، زۆر پلارگرى بشێون و، تێكدەرن بە قسە هێنان و قسە بردن، ڕژدو چرووك بۆ بەختكردنى ماڵ و سامان لە رێى خوا، دەست درێژكاری گوناهبار، هەرچى بێتە بەر دەستى سڵى لێ ناكاتەوە، بەدخوو، لە دواى ئەوەش پیس و نارەسەن و باوك نادیار، لەبەر ئەوەى كە داراو كوڕدار بوو، كاتێ كە ئایەتەكانى ئێمەى بەسەرا بخوێنرێنەوە، بێباكانە دەڵێ: ئەمە ئەفسانەو قسەى باتڵ و پوچى پێشینانە)
بە شێوازێكى گشتی ئەو كەسانەى تۆمەتی ئەفسانەى پێشینانیان ئەبەخشیەوە، لەو ئایەتانەى پێشووەوە كە لە چەند سوورەتێكدا هاتون وەسفیان كراوە، كەسانى ستەمكار و خۆبەزلزان، كەسانى ئارەزووباز و دنیاویست، كەسانى سەرمایەدار و خاوەن بنەماڵەو ناوبانگ، چونكە هەموو ئەمانە دەیانزانى ئیسلام ئەو قۆرخكاری و خۆبەگەورەتردانانەیان لێ زەوت دەكات و ناهێڵێت مافی خەڵكی تر ببەن بۆ خۆیان و خۆ بدزنەوە لە بەندایەتی خوا.
ئەمە واتاى ئەوەیە كە باوباپیرانیشان پەیامى خوایان پێ گەیشتووەو ئەوەی ئەمڕۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله علیە وسلم) بەمانى دەڵێت، دوێنێ پێغەمبەرانی پێشوو هەمان شتیان بۆ باوباپیرانیان باسكردووە، خودی ئەمەش داننانە بەوەدا كە ئیسلام و پەیامە ئاسمانیەكانى پێشوو، هەموویان یەك سەرچاوەیان هەیە كە ئەویش لاى خواى گەورەوەیە، نەوەك ئەوەی ئایینەكان لە یەكتریان وەرگرتبێت، بەڵكو سەرچاوەكەیان یەكە.
بەسەرهاتی عینایەتوڵا و غوڵام میرزای قادیانی
لە موناقەشەدا ئەم مەرجە بۆ بەرامبەر دابنێ
هەرگیز بێباوەڕ زاڵ نابێت بەسەر ئیمانداردا
موسڵمان بەڵگەی چاكتری بەدەستەوەیە
تاكی موسڵمان بەرچاوی روونە
جیاوازیی خواناس و خەڵكی تر
لەسەر ئیسلام بێنەدەنگ
لە موناقەشەدا ورد و نەرمونیان بە
خۆدزینەوە لە راستیی وەڵامەكان
نموونەی موناقەشەی پێغەمبەری خوا