بەهای لێخۆشبوونی خوا
(لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ
وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ )
(پێغەمبەری خوا و کۆچەران و پشتیوانان رێیەکی دوورودرێژ و بیابانێکی سەختیان بڕی ھەتا بەرامبەر بە دوژمنانی خوا جیھاد بکەن، لە بەرامبەردا لێخۆشبوونی خوایان وەک پاداشت وەرگرت، ھەموویشیان پێی رازی بوون و بە گەورەترین دەستکەوتیان زانی، لێخۆشبوونی خوا خەڵات و بەخششێکی زۆر گەورەیە کە خەڵکانێ ئامادە نین زمانیشی بۆ بەکاربھێنن، بەڵام ھاوەڵانی پێغەمبەر (ێلی اللە علیە وسلم) ئامادەبون لەپێناویدا دەیان رۆژ لە گەرما و تینوێتی و برسێتیدا بە پیادە بیابانە وشکەکان ببڕن و ئامادەبن خۆیان بخەنە بەر تیغ و تیری دوژمنان).
|