زیانی لەخۆبایی بوون
(وَنَادَى فِرْعَوْنُ فِي قَوْمِهِ قَالَ يَا
قَوْمِ أَلَيْسَ لِي مُلْكُ مِصْرَ وَهَذِهِ الْأَنْهَارُ تَجْرِي مِنْ تَحْتِي )
(فیرعەون بە خەڵكی میصری دەوت مەگەر هەموو میصر موڵكی من نیە لە كاتێكدا ئەو رووبارانە لە ژێرمەوە دەڕۆن؟! نەیدەزانی ئەو رووبارەی جێی شانازى بوو و كردبووی بە چەكی دەستی بۆ ئەوەی موڵكدارێتی هەموو میصر لەسەر خۆی تاپۆ بكات، هەمان ئەو رووبارە دەیخنكێنێت، وریابە بەسەر خەڵكدا مەنازەو لەخۆبایی مەبە، دوور نیە هەمان ئەو شتەی پێوەی دەنازیت، ببێتە هۆی ئابڕووچوونت یان لەناوچوونت).
|