شایەتیە تۆماركراوەكان

 

(سَتُكْتَبُ شَهَادَتُهُمْ وَيُسْأَلُونَ)

(ئەوانەى شایەتی لەسەر مەسەلەیەك دەدەن، بەدڵنیاییەوە شایەتیەكەیان لەسەریان دەنووسرێت و رۆژی خۆی لەو بارەوە پرسیاریان لێ دەكرێت، وریابە لە مەجلیسێكدا قسە لەسەر كەسێ یان پڕۆژەیەك یان جەمعێ دەكرێت و تۆیش بە چاك یان خراپ شایەتی دەدەیت، قسەیەك نیە و كردبێتت، بەڵكو شایەتیەكەو لەسەرت دەنووسرێت و دەبێت لە رۆژی قیامەتدا وەلآمت هەبێت بۆ ئەو شایەتیەت، هێندە بەسە كەسێك بڵێت فلآنەكچ چاولەدەرەو تۆیش بڵێیت بەخوا راست ئەكەیت، ئەمە دەبێتە شایەتیەك و رۆژی خۆی موحاسەبە دەكرێیت لەسەری).