دەرفەتی رادەربڕین

(قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ )

 

خواى گەورە دەرفەتی داوە بە بێباوەڕان و نەیارانی ئیسلام ئەگەر چی پەیامەكەیان ناڕەوا و نادروستە، بەڵام دەرفەتیان هەبێت بەڵگە و توێژینەوەی خۆیان بخەنەڕوو بەو مەرجەی  لەسەر بنەمای توێژینەوەو بەڵگەهێنانەوە بێت نەوەك سووكایەتی و گاڵتەپێكردن، چونكە ئیسلام ترسی نیە لە بەهێزیی پەیامی خۆی.