گوێڕایەڵی بێ چەن و چون
(يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَى فِي الْمَنَامِ أَنِّي
أَذْبَحُكَ فَانْظُرْ مَاذَا تَرَى قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ )
(پێغەمبەر ئیبراهیم خەوی بینی كە ئیسماعیلی كوڕی سەردەبڕێت، داواى لە خوا نەكرد حیكمەتى ئەو ئیشەی پێ نیشان بدات، لاى خۆیەوە بە تەواوەتى رازی بوو ئەو فەرمانە بەجێ بگەیەنێت، كە رای ئیسماعیلی كوڕیشی وەرگرت، ئەویش چەشنی باوكی بێ ئەوەی داواى هیچ روونكردنەوەیەك بكات فەرمووی باوكە گیان فەرمانى چیت پێ كراوە بەجێی بگەیەنە، ئێمەش بۆ نوێژكردنێك یان رۆژووگرتنێك كە دەیان حیكمەت و سووودی خراوەتە بەرچاومان و ئازارێكی دەروونی و زیانی ماددی و مەعنەوی نیە بۆمان، داواى حیكمەت دەكەین و دەمانەوێت هەرچی پەرستشێك هەیە حیكمەتەكەی بزانین).
|