هەڵكشان و داكشانی متمانە
(وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي
قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا )
(ئەو كاتەى لە هەموو لاوە سوپاكان یەكخرابوون بۆ لێدان و لەناوبردنی موسڵمانان لە مەدینە و گەمارۆیان خرابوویەسەر، مونافیقەكان بیركردنەوەیان بەو چەشنە بوو دەیانوت خوا و پێغەمبەرەكەی چی بەڵێنێكیان پێ داین هەموو هەڵخەڵەتاندن و لەخشتەبردنی ئێمە بوو، بەڵام ئیماندارەكان بە پێچەوانەوە، گەشبینی رووی تێكردن و دەیانوت ئەمە ئەو بەڵێنی سەركەوتنەیە كە خوا و پێغەمبەرەكەی بە ئێمەیان دا و ئەوانیش راست دەفەرموون، بەم چەشنە لەبری ئەوەی ترس دڵەكانیان داگرێت، ئیمان و تەسلیمبوونی زیاتر بە پەیامەكەى خوا لە دڵ و دەروونیاندا زیاتر دەچەسپا، سیفەتى كەسی دووڕوو هەمیشە قەلەقی و ترس و دڵەڕاوكێ و بەدگومانیە، سیفەتى ئیمانداریش وایە لە گەرمەی ناڕەحەتی و مەیدانى بەرنگاربوونەوەدا، زیاتر پشت بە خوا دەبەستێ و سەركەوتن بە نزیكتر دەبینێت).
|