خۆتۆمەتباركردن
(وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِيَ لَا أَرَى
الْهُدْهُدَ )
(كاتێك پەپوو سلێمانكە لە خزمەت پێغەمبەر سولەیماندا ئامادە نەبوو، پێغەمبەر سولەیمان سەرەتا چاوى بۆ گێڕا و بە دوایدا گەڕا بەڵكو بیدۆزێتەوە، كە بەرچاوى نەكەوت، ئینجا فەرمووی ئەوە چیە پەپوو سلێمانكە نابینم یان لێرە ئامادە نیە، سەرەتاى گومانەكە لە چاوى خۆی دەست پێ دەكات نەك خێرا بڕیار بدات، بە هەموو ئامادەبوان دەڵێت ئەرێ ئەوە چاوى منە ناتوانێت بیبینێت و خۆی لێرە ئامادەیی هەیە؟ یان مەسەلەكە ئەوەیە هەر ئامادەیی نیە، گومانت بەرامبەر هەر كەسێك هەبوو، یەكەمجار گومانى خێری پێ ببە، ئینجا بیر لە هەر گومانێكی تر بكەرەوە).
|