دڵسۆزی یان سەرشێواندن

(فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آَدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَى شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَا يَبْلَى )

(كاتێك ئادەم لە بەهەشتدا بوو، شەیتان پێی وت بۆچی نایەیت داری نەمریت نیشان بدەم هەتا لێی بخۆیت و بە هەمیشەیی بمێنیتەوەو نەمریت، چونكە سیفەتى مرۆڤ وایە لە كاتى خۆشگوزەرانی و بەختەوەریدا حەز بە ژیان و مانەوەو نەمریی دەكات، لە كاتى خۆشیەكاندا شەیتان زەفەر بە مرۆڤ دەبات و هەڵەی پێ دەكات، رێگە مەدە دوژمنەكانت بە ناوى دڵسۆزیەوە خۆشیەكانت لێ تێك بدەن، بزانە سەرچاوەى خۆشیەكان لە كوێوەیە لەوێوە هەوڵی پاراستن و زیادكردنی بدە، خواى گەورە خۆشی پێ بەخشیویت نەك شەیتان، دەی لاى خواوە هەوڵی هێشتنەوەی خۆشیەكان بدە).