رازیبوون بە بڕیاری خوا
(وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ
بِأَعْيُنِنَا )
(رازی بوون بە بەش و بڕیاری خوا فەرمانى خوایە، چونكە خواى گەورە تەنها چاكەى دەوێت بۆ بەندەكانى، ئێمەی بەندە لە زانینی چاك و خراپی خۆماندا عەقڵمان سنووردارە، هەروەها پەلە دەكەین لە هەڵبژاردنی چاك بەسەر چاكتردا، بەڵام خواى گەورە بە عیلم و رەحم و تواناى خۆی چاكترین شت بۆ بەندەكانى هەڵدەبژێرێت، تەنها رێنماییان دەكات خۆڕاگر بن و بە بیركردنەوەو سەیركردنی سنوورداری خۆیان بڕیار نەدەن).
|