داو بنێیتەوە، خۆت تووشی دەبیت
(وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا
بِأَهْلِهِ)
(پیلانی خراپ هەر تووشی خاوەنەكەی دەبێتەوە، ئەو دڵنیاییە لە قورئانەوە وەربگرە كە هەركات پیلانێكی خراپت هەبوو بەرامبەر بە كەسێ یان دەستەیەك یان خەڵكی ناوچەیەك، مەحاڵە بتوانیت لێی دەرچیت و تووشی خۆت نەبێت، پاداشتی خراپە هەر خراپەیە، هەر كەسیش پیلانى خراپی لەدژ گێڕایت، دڵنیا بە تووشی خۆی دەبێتەوە ئەگەرچی بە بەرچاوى تۆوە نەبێت و نەگاتەوە بەر گوێت).
|