زۆرینە مەرجی راستی نیە
(وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ
يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ )
(ئەگەر شوێن زۆرینەی خەڵكی سەرزەوی بكەویت، لە رێ لات دەدەن، واتە مەرج نیە ئەوەی زۆرینە لەسەر بوون بریتی بێت لە حەق و راستی، زۆرینە پێوەر نیە بۆ هەڵبژاردەی راست، ئەمە ئەو هەڵە زەقەیە كە دیموكراسیەت تێیكەوتووە، زانایەكی شارەزا و تایبەتمەند وەك نەخوێندەوارێكی نەشارەزا بڕیاری وەردەگیرێت، دەكرێت تاكە كەسێك لە نێو هەزاران كەسدا حەقی لابێت و هەموو ئەوانى دی رێی ناحەقییان گرتبێتەبەر، بۆیە حەق بە زۆرینەدا مەناسەرەوە).
|