لێدانی یانگخوازان
بێباوەڕانی قوڕەیشیش كە نەیانتوانی بە بەڵگەو گفتوگۆ قەناعەت بە پێغەمبەری خوا بكەن و پاشگەزی بكەنەوە، هەوڵیاندا بدەن لە خودی كەسایەتی ئەو پێغەمبەرەی كە خۆیان پێشتر دانی خێریان دەنا بە كەسایەتیەكەیدا، ئەمجار لە ناچاریدا تۆمەتیان بۆ دروست دەكرد لەپێناو ئەوەی بانگەوازەكە بخەن، ئەبێت بانگخوازانی ئەمڕۆش لەوە دڵنیا بن هەركات پەیامەكەیان بە بەهێزی پێشكەش كرد، ناحەزان ئیسلام وازیان لێ ناهێنن و هەر جۆرە هەنگاوێك دەنێن بۆ شكاندنى كەسێتی ئەو بانگخوازانە، سەرەتا هەوڵ دەدەن بیروباوەریان بشێوێنن، ئەگەر نەیانتوانی هەوڵ دەدەن گومان لەسەر رەوشت و كەسێتییان دروست بكەن و سەدان رێگەی ماددى و مەعنەوی بۆ دەگرنەبەر، ئەگەر لە هیچ كامیاندا سەركەوتوو نەبوون، باكیان لەوە نیە پەنا ببەن بۆ كوشتنی.
|