لێدانی سەركردەكان بۆ شكاندنی پەیامەكان
هۆكارێكی سەرەكی تۆمەتەكان بریتیە لە بەرنامەی كاری بێباوەڕان، ئەوان هەركات بە بەرنامە و پەیامێك نەوێرابن، هەوڵیانداوە كەسایەتی دیاری ناو بەرنامەكە بشكێنن بۆ ئەوەی لەوێوە پەیامەكە لەناوبەرن یان هیچ نەبێت لاوازی بكەن، نموونەی ئەوەش مشتومڕی نێوان پێغەمبەر مووسا و فیرعەونە كە لە قورئاندا باسكراوە، كاتێك فیرعەون ناتوانێت بە مشتومڕی زانستی و بەڵگەی دروست وەڵامی پێغەمبەر مووسا بداتەوە، هەوڵ دەدەات بەر بگرێت بە كەسایەتی نێو پەیامەكە كە پێغەمبەر مووسایە و بیكاتە بەندیخانەوە، ئەم هەڵسوكەوتەش پشتاو پشت لە باوباپیرانیانەوە بۆ بێباوەڕان ماوەتەوەو هەتا ئەمڕۆش لەسەری دەڕۆن و لە داهاتووشدا دەستی لێ هەڵناگرن.
|