نیەتی ئاشووب

(لَقَدِ ابْتَغَوُا الْفِتْنَةَ مِنْ قَبْلُ وَقَلَّبُوا لَكَ الْأُمُورَ)

 

(زۆر كەس هەن بە نیەتی شێواندنى كۆمەڵگە یان تێكدانی نێوان خەڵك، راستیەكانى دەشێوێنن و ئەوەی هەیە قوڵپی دەكەنەوەو بە پێچەوانەى دیوە راستەكەی خۆی نیشانى دەدەن، زۆربەی راگەیاندنەكانى ئەمڕۆ ئەم هەڵوێستەیان گرتۆتەبەر، ستەمكارەكان دەكەنە فریادڕەس و خاوەن مافەكان وەك ستەمكار نیشان دەدەن، ئیشیان ئەوەیە هەرچیەك لە بەرژەوەندی نیەتەكەیان نەبوو، سەرەوخواری بكەنەوەو بە قوڵپكراوی نیشانى بدەن).