نیەتی چاك = دەستكەوتی چاك
(إِنْ يَعْلَمِ اللَّهُ فِي قُلُوبِكُمْ خَيْرًا
يُؤْتِكُمْ خَيْرًا)
(ئەگەر خوا بزانێت نیەتی خێر لە دڵتاندایە، خێر دێنێتە رێتان، ببینە خواى گەورە چۆن دەیەوێت رێی خێر و چاكەت لێ نزیك بكاتەوە، بشزانە خواى گەورە سەیری دڵەكان دەكات نەك تەماشای روخسارەكان، تەنها نیەتێكی پاك و چاك لەدڵتدا، خێرێكی هەستپێكراوت دێنێتەڕێ، دەی لە نیەتی خێردا پیسكەیی مەنوێنەو هەوڵ بدە هەمیشە حەز و بیركردنەوە لە خێر لە دڵدا بنیشێت).
|