زمانی گەیاندن
(وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ)
هەر پێغەمبەرێك كە نێردراوە، بە زمانی نەتەوەكەی خۆی پەیامی خوای گەیاندووە، چونكە ئامانج تێگەیشتنی خەڵك بووە لە پەیامەكە نەك ئەوەی پەیامەكە بە چ زمانێ دابەزێ، پێیوستە بانگخوازان تێگەیشتنی خەڵك لایان ئامانج بێت نەك بە زمانێ بدوێن كە جەماوەر نەتوانێت لێیان تێبگات.
|