ناسینەوەی پێغەمبەران
پێغەمبەران كە لەلایەن خواوە هەڵبژێردراون، ئەم مەرجانەیان تێدا بووە:
یەكەم: چاكترینى كەس لەناو قەومەكەیدا: ئەوەى خواى گەورە هەڵیدەبژێرێت دەبێت خەڵك پێش پێغەمبەرایەتی شایەتى چاكی و پاكى بۆ بدەن.
دووەم: ئەگەر شایەتى بدرایە بیانوتایە باشترین كەس كێیە لەناو هۆزەكەتاندا دەیانوت فلآنە كەسە، ئەو فلآن كەسە خواى گەورە هەڵیدەبژارد دەیكرد بە پێغەمبەر.
سێیەم: كەسێك بێت نموونەى باڵا بێت لە راستگۆیی و سپاردەكاری و دڵسۆوی و رەوشتبەرزیدا.
|