یەك گوتاریی پێغەمبەران
بنەما گشتیەكانى ئایینێكی ئاسمانى لە هەموو پەیامە ئاسمانیەكاندا هەن، وەك یەكخواپەرستی و رەوشتبەرزی و دادپەروەری و پەرستشی خوا و بەرگرتن بە خراپە و فەرمان بە چاكە" جا ئەگەر لە سەدان سەدەی جیاوازدا خەڵكانێ بێن بێ ئەوەی یەكتریان بینیبێت و ئاگادار بن بە یەكدی، هەموویان یەك قسە و پەیامیان هەبێت، هەموان بڵێن: یەك خوا هەیە، قیامەت و زیندووبوونەوە هەیە، بەهەشت و دۆزەخ هەیە، چاكە بكەن و خراپە مەكەن، مرۆڤەكان جیاوازییان نیە بە تەقوا و كاری چاكە نەبێت، ئەمانەو دەیان شتی تر، هەموو قسەكانیان پاڵپشتی یەكتر بكەن، هەموو ئەم شایەتیانە بەس نین هەتا مرۆڤەكان باوەڕ بهێنن بە راستی پەیامى خوا و واز لە فرەخودایی یان بێباوەڕی و ئیلحاد بهێنن؟!
|