تۆمارێكی دروست

 

ئێمە وەك موسڵمان راستیەكانى ژیانى پێغەمبەر مووسا و پێغەمبەرانى دیكەش لە سەرچاوەكانى ئیسلامەوە وەردەگرین، بەڵام لەوێشدا هەمووى تۆمار نەكراوە، بەڵكو خاڵە جەوهەریەكان كە پەیوەستن بە ئەمڕۆمانەوە باسكراون، ئەگینا سەدان و هەزاران وردەكارى ژیانى پێغەمبەر مووسا هەن كە كەسمان نایانزانین، ئەوەش كە لە تەورات و ئینجیلدا سەبارەت بە ژیانى پێغەمبەران هاتووە، گومانى زۆر لەسەر راستیەكانى هەیەو دەیان بەڵگەی زانستی و مێژوویی وەڵامى ئەو دەقانە دەدەنەوە، چونكە وەك موسڵمان بڕوامان وایە ئەو دوو پەڕاوە دەستكارى كراون و راستیەكەیان شێوێنراوە، بە توێژینەوەى زانستیش ئەوە سەلمێنراوەو ئەو بابەتە بەدواداچوونى وردی دەوێت.