ئەرك و پلەبەرزی
(بلغوا عني ولو آية)
(لە منەوە بگەیەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت)
فەرموودەیەکی کورت سێ تایبەتمەندی لەخۆگرتووە: گەیاندنی دینی خوا ئەرکە و نابێت پشتگوێ بخرێت، هەرکەس ئەمە بکات نوێنەرایەتی پێغەمبەری خوا دەکات، بەجێگەیاندنیشی بە پێی توانایە و لەسەر کەم و زۆریی نەوەستاوە.
|