دەبوو پێغەمبەران مرۆڤ بن

 

ئەو خوایەی ئەم كەونەو مرۆڤایەتیشی بەدیهێناوە، دەبێت چۆن بیناسین و پەیامى بۆ مرۆڤایەتی چیە و چۆن پەرستشی بكەین؟ ئایا هەر لە ئاسمانەوە رۆژانە لە پەڕەی نووسراودا پەیامەكەى دابارێنێ؟ فریشتەیەك وەك پەیامبەر بنێرێ تا پەیامى خوا بەو خەڵكە بگەیەنێت؟ یان پێغەمبەرێ لە نێو خودی مرۆڤەكاندا بنێرێت كە شارەزاى ژیانى مرۆڤەكان بێت و خۆشی و سەختى و بەهێزی و لاوازییان بزانێت هەتا ئەو پەیامەى خوا دەینێرێت بە واقیعی بەرجەستەى بكات بۆیان و پێیشیان بسەلمێنێت كە پەیامەكە خەیاڵی نیە و دەكرێت لە واقیعی رۆژانەى ژیانى مرۆڤدا پەیڕەو بكرێت، بەدڵنیاییەوە ئەمەی كۆتاییان راستترە.