رەحمێكی تایبەت
رەحمى خوا وابوو دەستەی یەكەمی موسڵمانبوان هەڵگرانی ئایینە ئاسمانیەكانى مەسیحیەت و جوولەكایەتی نەبوون، ئەگەرنا زۆر زوو گومان دەبرا كە ئەم ئایینە نوێیە دەستێكی نهێنی جوولەكەو مەسیحیەكانە بۆ سەرخستنى ئایینەكانیان بە شێوازێكی نوێ، تەنها جارێ بینینی راهیبێك لە پێش پێغەمبەرایەتیدا بووبێت بە كەرەستەیەك بە دەستیانەوە تا ئەم تۆمەتە بتاشن، ئەگەر هەزاران هاوەڵی جوولەكەو مەسیحی هەر لە سەرەتاوە لە دەوری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوونایە، دەبوو ناحەزانى ئیسلام چ گومانێكیان دروست بكردایە؟
|