لێكچوون نەوەك یەكبوون
قورئان تاكە كتێبێكە كە خواى گەورە بەڵێنی پاراستنی داوە، بۆیە هیچ كتێبێكی تر ناخەینە ئاستی قورئانەوە، هەرچی موسڵمانانی سەرزەوی هەن یەكدەنگن لەسەر دروستی قورئان و نابینیت چەشنی هەندێ ئایینی دی چەند قورئانێكی جیاواز هەبن، هەرچیەكیش لە قورئاندا هاتبێت كە لە كتێبەكانی پێشوودا هەیە، ئەوە راستیەكە كە قورئان تەصدیقی كردووە، واتە لێكچوون لە نێوان قورئان و كتێبەكانی پێشوودا هەیە نەك یەكبوون، هەرچی لادان و تەحریفێكیش لە كتێبەكانى پێشوودا كرابێت، ئەوە قورئانی پیرۆز بردویەتیەوە سەر رێڕەوە راستەكەی خۆی.
|