نووسینەوەی ژیانی پێغەمبەری خوا
نووسینەوەى ژیاننامەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سێ تایبەتمەندى هەیە:
یەكەم: بە راستی و دروستی نووسراوەتەوەو بەردەوامیش هەوڵ دراوە ئەوەى جێی گومانە لێی لاببرێت.
دووەم: زۆر بە وردی نووسراوەتەوەو هەموو بوارەكانى ژیان و وردەكاریەكانى تۆمار كراون.
سێیەم: بە ئامانج نووسراوەتەوە، چونكە ئەوانەى نووسیویانەتەوە پێغەمبەریان وەك پێشەنگێك تەماشا كردووەو هەوڵیانداوە بۆ بەدیهێنانى ئامانجى پێشەنگی پێوەكردنەكە دوو مەرجی یەكەم زۆر بە جوانى جێبەجێ بكەن.
|