نزايەكى جياواز

 

نزاكانى پێغەمبەرى خوا، بە ئاڕاستەى ئاوەدانكردنەوەى قيامەتدا بوون، ئەگەرچيى نزاى بۆ دنياى هاوەڵانى دەكرد، بەڵام بۆ خۆى، ئاڕاستەى نزاكانى رووەو ژيانى پاش مردن بوون، هەر نزايەكى بۆ دنياش بكردايە، بەو چەشنە بوو كە خزمەت بە قيامەتى بكات، هەرچەندە دواى خەديجە چەند ژنى ترى هەبوو، داواى لە خوا نەدەكرد منداڵێكى پێ ببەخشێت، هەرچەندە خوان و ناوماڵى هەژارانە دەبينرا، نزاى نەدەكرد خوا ماڵ و سامانى پێ ببەخشێت، بەڵام داواى لە هاوەڵانى دەكرد، لە نزاكانياندا داواى بەرزترين پلەى بەهەشتى بۆ بكەن.