چ ئابڕوومەندييەك

 

دروشمێكى هەميشەيى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەمە بوو (شەرم و حەیا، تەنها خێر و چاکەی لێ دەکەوێتەوە)، چونكە دەيزانيى (حەیا و ئابڕوو لە هەر شتێکدا هەبێت، جوان و رازاوەی دەکات)، فەرمايشتەكانيشى تەنها دروشمێك نەبوون بۆ دەوروبەرى و شوێنكەوتوانى، بەڵكو هاوەڵانيشى شايەتييان بۆ دەدا كە لە کچی پشت پەردە، شەرم و حەیاى زیاتر بوو، بەرامبەر بە خوا و بەندەكانى خوايش بە شەرم بوو، هاوەڵانێك كە سەرمەشقى حەيا و ئابڕوو بوون، لە پێغەمبەرى خواوە، وانەى شەرم و حەيايان وەردەگرت.