راستگۆيى تەواوەتيى

 

ئێمە شوێنكەوتەى پێغەمبەرێكين، پێش ئەوەى ببێت بە پێغەمبەر، پەنجەى راستگۆيى بۆ رادەكێشرا، تەنانەت نەيارەكانيشى لاى پادشا و قەيصەرەكان شايەتييان دەدا بۆ راستگۆييەكەى، بنەمايەكى چەسپاوى ژيان لە پێغەمبەرى خواوە فێر دەبين: (راستگۆیى دڵئارامییە، درۆزنیش دوودڵى و نائارامییە)، چونكە راستگۆيى، شارێگەی گەیشتنە بە رەزامەندیى خوا، پێغەمبەرى خوا هێندە راستگۆ بوو كە بە صادق ناوبانگى پەيداكردبوو، بە کرداریش درۆی نەدەکردو ئەوەی دەیفەرموو، لە کردەوەیدا رەنگی دەدایە،وە تەنانەت بۆ پياهەڵدانيش، شتێکی نەدەفەرموو کە راست نەبێت.