نموونەى دلێريى

 

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) سەرمەشقی دلێران بوو، ترسی خواى گەورە نەبێت، هەرچى ترس و بیم هەیە لە دڵى هەڵکەنرابوو، لە نزاکانیشيدا پەناى دەگرت بە خوا لە ترسنۆکیی و دەیفەرموو (خوایە پەنا دەگرم بە تۆ لە ترسنۆکیی)، هاوەڵانيشى ئەو شايەتييەيان بۆ دەدا، كاتيێك باسى حاڵەتە سەختەكانيان دەكرد، دەيانوت: ئەوەی ئێمە بە دلێر و نەبەردمان دەناسی، خۆی دەدایە پەناى پێغەمبەری خوا، ئەم دلێرييەى پێغەمبەرى خوايش (صلى الله عليه وسلم) لە ئيمانەكەيەوە سەرچاوەى گرتبوو، چونكە دڵنيابوو لەوەى هەموو شتێك بەدەست خوايە و كەس ناتوانێت زيانى پێ بگەيەنێت، ئەگەر ويستى خواى لەسەر بێت، كەسێكيش هەمووشتێكى بسپێرێت بە خوا، دلێرييەكى كەموێنەى پێ دەبەخشرێت.