تێكەڵبوون بە دەوروبەر

 

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) تێکەڵیی هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵگەی دەکرد، منداڵ و گەنج و بەتەمەن، زانا و نەخوێندەوار، ژن و پیاو، موسڵمان و دووڕوو و جوولەکەو بێباوەڕ، لەشساغ و نەخۆش.
هێندە تێكەڵى ناو كۆمەڵگە بوو، هەواڵى باڵندەى منداڵەكانى دەپرسى، تێکەڵیى هاوەڵانى دەکرد و سەردانى دەکردن، هەرکامیان دیار نەبوایە، هەواڵی دەپرسی، هەم میواندریی خەڵکی دەکرد و هەم دەچوو بۆ میوانى، هانى هاوەڵانیشی دەدا پەیوەندییەکان نەپچڕێنن، خەڵوەت و کەنارگرتنیشی لەسەر ئوممەتەکەى حەرام کرد، بە هاوەڵانيشى دەفەرموو (ئەو باوەڕدارەى تێکەڵیى خەڵک دەكات و بەرگەى ناڕەحەتییەکانیان دەگرێت، زۆر باشترە لەو باوەڕدارەى کە تێکەڵیى خەڵک ناکات و بەرگەى ناڕەحەتییەکانیان ناگرێت).