گفتگۆی تایبەت

 

(فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنْسِيًّا )

(مەریەم كە چوویەوە ناو قەومەكەی، لەگەڵ هیچكامیاندا قسەی نەكرد و تێیگەیاندن لەگەڵ هیچ مرۆڤێكدا قسە ناكات، نەیفەرموو لەگەڵ هیچ كەسێكدا قسە ناكەم، بەڵكو دەستەواژەی (إنسیا) ئینسانی بەكارهێنا، ئەگەرنا دەرگای گفتگۆ لەگەڵ خوای لەسەر دانەخرابوو، یان دەرگای گفتگۆ لەگەڵ هەر دروستكراوێكی تری خوای لێ دانەخرابوو، دەبوو ئەمە روویبدایە هەتا بێمنەتی مەریەم لە پاڵپشتی هەر مرۆڤێك بسەلمێت، هەروەها دەربكەوێت مەسەلەكە هیچی پەیوەست نیە بە هەوڵی مرۆییەوە، تەنها و تەنها لە بازنەى فەرمان و دەسەلآتى خوادایە و بەس).