باڵی زەلیلی

 

(وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ )

(باڵی زەلیلی رەحمەت راخە بۆ دایك و باوكت، تەنها بەكارهێنانی باڵ رەحمەت بە مەرج دانەنراوە، بەڵكو ئەبێت ئەو باڵە راخرێت و هیچ جۆرێك لە بەخۆدانازین و منەت كردنی تێدا نەبێت، هەروەها هاودەم بە میهر و رەحمەت خواى گەورە وشەی زەلیلی بەكارهێناوە، نەوەك كەسێك منەت بكات كە بەرامبەر بە دایك و باوكی چاكە، بەڵكو بە چەشنێ چاكەیان لەگەڵ بنوێنێ كە سوپاسیان بكات رازین منداڵەكەیان چاكەیان لەگەڵدا بكات، بەمە هیچ دەرگایەكی منەت و بیركردنەوە لە منەتیش ناهێڵیتەوە).