حیكمەتی موعجیزە

 

 

یەكێك لە حیكمەتەكانى پێدانى موعجیزە بە پێغەمبەران بۆ ئەوەیە هیچ كەسێ بەڵگەی بە دەستەوە نەمێنێ و بڵێ مەسەلەكەمان لا روون نەبووەو بەڵگەى پێویستمان لەبەرچاو نەبووە، بۆ ئەمە خواى گەورە موعجیزەیەكی بە پێغەمبەران بەخشیوە كە لە تواناى مرۆڤدا نەبووە هەتا ببێتە بەڵگەی روون بۆ ئەوانەى بڕوا دێنن و تەحەددایەكیش بێت بۆ ئەوانەى نكووڵی دەكەن.