موعجیزەی قورئان

 

وەك بەخششێ بۆ موسڵمانان، هەموو موعجیزەكانى پێغەمبەرى ئیسلام دەست لێ دراو نەبوون تایبەت بە سەردەمێك و كۆتایی بێت، بەڵكو هاوشێوەی  پەیامەكە هەتا رۆژی دوایی ئەو موعجیزانە ماونەتەوە و رۆژ دواى رۆژیش موعجیزەكان دەردەكەونەوە، هەرچەندە هەندێ موعجیزەش هەبون هەستپێكراو بوون و لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) روویانداوەو كۆتاییان پێ هاتووەو ئەمڕۆ بۆ ئێمە وەك رابردوویەكی پڕ شانازى ماونەتەوە.