تۆمەتەكانی ناحەزان

 

ساختە و فێڵ و هەوڵی نەیارانى ئیسلام هەمووی لە قورئان و فەرموودەدا باسكراوەو شتێكی شاراوە نیە لێمان، ئەوانیش كاتێك تۆمەت ئاڕاستەی پێغەمبەرەكەمان دەكەن، ئامانجیان نیە چەند بەڵگەیەك بهێنن كە هەموویان ناراستبوونى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بسەلمێنن، بەڵكو هەموو ئەوانەیان بۆ ئەوەیە بەڵكو یەك دانەیان سەربگرێت و تەنها یەك ناتەواوى و ناراستی بدۆزنەوەو بەو یەك ناراستیە هەموو پەیامى خوا و پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بخەنە ژێر پرسیارەوە، بەڵام تا ئەمڕۆیش شتێكی وایان دەست نەكەوتووە.