ناسینەوەی پێغەمبەران

 

پێغەمبەران كە لەلایەن خواوە هەڵبژێردراون، ئەم مەرجانەیان تێدا بووە:

یەكەم: چاكترینى كەس لەناو قەومەكەیدا: ئەوەى خواى گەورە هەڵیدەبژێرێت دەبێت خەڵك پێش پێغەمبەرایەتی شایەتى چاكی و پاكى بۆ بدەن.

دووەم: ئەگەر شایەتى بدرایە بیانوتایە باشترین كەس كێیە لەناو هۆزەكەتاندا دەیانوت فلآنە كەسە، ئەو فلآن كەسە خواى گەورە هەڵیدەبژارد دەیكرد بە پێغەمبەر.

سێیەم: كەسێك بێت نموونەى باڵا بێت لە راستگۆیی و سپاردەكاری و دڵسۆوی و رەوشتبەرزیدا.