پێغەمبەر و بێباوەڕان

 

بێباوەڕان هەرچەندە تۆمەتیان بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دروست دەكرد، بەڵام پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) رێزی دەگرتن و هەڵوێستی چاكە بەرامبەر بە خراپەی دەنواند، تەنانەت پەیوەندیشی لەگەڵ نەپچڕاندون، هەروەك دوو كچی كە هاوسەری بێباوەڕان بوون، هیچكامیانى بە تەڵاق نەداوەو دەستی وەرنەداوەتە ژیانیان، بەڵام بێباوەڕەكان كە دوژمنایەتی پێغەمبەری خوایان دەكرد و تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەست، لە وەڵامی ئەو رێز و پەیوەندی هێشتنەوەدا، هەڵوێستی نامەردانەیان نواند و هەردوو كچەكەیان تەلآقدا، ئەوكات پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كچەكانى هێنایەوە لای خۆی و خواى گەورەش باشترینی بە نسیب كردن، ئەو تۆمەتانەى ئەوان شایستەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەبوون و ئەوانیش شایستەی ئەو رێزە نەبوون كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لێی دەگرتن.