ژیان بۆ خوا

 

زۆربەی زۆری كەسایەتی و رێبەر و سەركردەكان، لەبەر بەرژەوەندى خۆیان بڕیار دەدەن و هەست و سۆز و شوێنكەوتەیی ئەو خەڵكە بۆ مەرام و بیركردنەوەى خۆیان بەكاردێنن، هەركات پێویست بوو جەماوەر دەخەنە سەر شەقام و خوێنى لەسەر دەڕژن، هەركات پێویست بوو لە پشت پەردەوە دادەنیشن و رێككەوتنە نهێنینەكان ئیمزا دەكەن، بەڵام ئەمە بۆ پێغەمبەری خوا تەواو بە پێچەوانەوەیە، لە ژیانیدا قوربانى بە خۆی داوە لەپێناو موسڵمانان و شوێنكەوتەكانیدا، كەسێكە كە هەوڵی نەداوە بۆ خۆشگوزەرانى دنیایی خۆی و خەمى گەورەى بۆ ئوممەتەكەى بووە، رەفتار و كردارەكانیشی هێندە بەرز و ناوازەن، لە هیچ شوێنێكدا شەرم ناكەیت لە باسكردنیان و شوێنكەوتەیی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، هەركەس شوێن پێی وەك خۆی هەڵگرێت، ئینجا زیاتر گەورەیی ئەو پێغەمبەرەی بۆ دەردەكەوێت.