پێغەمبەر نووح و بێباوەڕان
(فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوا
أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ )
(پێغەمبەر نووح بەرامبەر بە بێباوەڕان هێزی پشت بەستن بە خواى بەكارهێنا، پشتم بە خوا بەستووە و ئێوەش ئیشوكاری خۆتان و هەرچی پیلان و دۆست و هاودەمتان هەیە كۆی بكەنەوەو بیخەنەگەڕ، كاتێك دڵنیابوویت بە دروستی رێی خوات گرتۆتەبەر و بە یەقینەوە پشتت بە خوا بەست و بەو شێوەی خوا داواى كردووە پێناو و هۆكارەكانت بەكارهێنان، هیچ ترست نەبێت لە بەرامبەر، هەركەس پشت بەخوا ببەستێت خواى بەسە، ئەم دڵنیاییە كاتێك پەیدا دەبێت، گەورەیی و توانا و زانایی خوات لەبەرچاوبێ، كە بەراوردی هێز و توانای بەرامبەر دەكەیت، ئەم یەقینەی لێ بەرهەم دێت)
|