كێشەی فیكریی بێباوەڕان

 

یەكێك لە گەورەترین كێشەكانى بێباوەڕان ئەوەبوو بیركردنەوەیان لە ناوچەو سنوور و سەردەمی خۆیان تێپەڕی نەكردووە، بەڵام هاوەڵان كە باوەڕیان هێناوە بە پێچەوانەوە، چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وا پەروەردەی كردبوون هەرچیەكیان لەم دینە وەرگرت وەك خۆی بیگەیەنن و هیچ دەستكاری نەكەن با لێیشی تێنەگەن، چونكە لەوانەیە ئەوەی دەیبیستێت چاكتر لێی تێبگات لەوەی ئامادە بووە، هاوەلآنیش بە تەواوەتی ئەمەیان جێبەجێ كرد و فەرمایشتی پێغەمبەریش راست بوو كە خەڵكی ئەمڕۆ لە هاوەلآنی دوێنێ چاكتر لە هەندێ شت تێگەیشتن، چونكە مەسەلەكە پەیوەندی بە گۆڕانكاریەكانی سەردەم و پێشكەوتنى زانستیەوە هەیە نەوەك گەورەیی و بچووكی و فەزیلەت.