ئامادەكاریی بێ ئاگاداری

پێغەمبەرى خوا (صلی الله علیە وسلم) پێش ئەوەى ببێتە پێغەمبەر، لە لایەن پەروەردگارەوە ئامادە كراوە، واتە كەسێك نەبووە وەك هەر كەسێكی ئاسایی ژیابێت و لە كتوپڕێكدا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی كردبێت، وەك كەسێك نیە لە نێوان شەوو ڕۆژێكدا بڵێ ئەمشەو خەوێكم بینیوە و تۆبەم كردووەو ئیتر هەرچیەك پێشتر كردوومە وازى لێ دێنم و ناچم بە لاى كاری خراپە و مەی خواردنەوەو دزى و ...هتد دا، یان بڵێت من خاوەنى باوباپیرانێكی چاك و پاك بووم، پێم وتراوە رێڕەوەكەى ئەوان بگرمەبەر و واز لە خراپە بهێنم، بۆیە لەمەودوا واز دێنم و وا ئەشبم بە پێغەمبەر، هەم بۆ خۆی نەگونجاوەو هەم خەڵكیش ئەوەی لێ قبووڵ ناكەن، ئەویش پێغەمبەرایەتیەك هەرچی بنەڕەتى بیروباوەڕییان هەیە هەڵیوەشێنێت، چۆن ئەوكات رابردووى ناكەن بە تانەیەك لەسەری و پەڵەیەك بۆ شكاندنەوەى.